داوا دەکرێت ئیسرائیل هاوکاری کوردستان بێت

 
دوای کۆتا هاتنی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستان و دەنگدانی کوردستانیان بۆ سەربەخۆبوون.لەناوخۆی ئیسرائیل داوا دەکرێت کە حکومەتی ئەو وڵاتە هاوکاری کوردستان بکات و وتەکانی بکاتە کردار.
 
لەو ڕوەوە ڕۆژنامەی بدیعوت ئەحرونوت دوای وتەکانی ئەردۆگان لەسەر پشتیوانی ئیسرائیل بۆ کوردستان،داوا دەکات کردستان لە هەڕەشەکان بپارێزرێت و پشتیوانی لێ بکرێت،ئەلکساندەر لۆکاش نوسەری دیاری ئیسرائیلی لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی یەدیعوت داوا دەکات ئیسرائیل بە بێدەنگی و لە پشتەوە هاوکاری کوردستان بکات چونکە پشتیوانی ئاشکرا گرفت بۆ کوردستان دروست دەکات.
 
هەر لەو ڕۆژنامەدا ڕۆژهەڵاتناس مەردخای کیدار مامۆستا لە زانکۆی بار ـ ئیلان ئاماژە بە بوونی بەرژەوەندی ئیسرائییل دەکات لەگەڵ کوردستان لە بوارەکانی ئابوری و وزەو هەواڵگری و ئەمنی.
Back to top button