ئێران تاوانباران دەنێرێتە سوریا

 
چالاکانی مەدەنی ئێران بڵاویان کردەوە کە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناچار بۈون ئەو تاوانبارانەی کە بە تۆمەتی کوشتن سزادراون وەک سەرباز دەنێرێتە سوریا.
 
چالاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو تاوانبارانە لە بەرامبەڕ شەڕکڕدن هاوشانی سوپای پاسداران لە سوریا پەیمانی ئازادکردنیان دراوە و لەو ڕووەشەوە چالاکان دەڵێن چەندین پیاوکوژو دزیان لە ڕیزەکانی سوپادا بینیوەتەوە.
 
چالاکان ئاماژە بە ناوی تاوانبار ڕەزا کەعبی دەکەن کەلە ئەهواز بە تۆمەتیی دزی دەستگیر کراوەو دواتر لە سوریا وەک پاسدار لە ڕیزەکانی سوپا بینراوەو ناسراوەتەوە.
Back to top button