بزانه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناتانیاهۆ چۆن وه‌ڵامی ئه‌ردۆگان ده‌داته‌وه
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ڵامی تووندی ده‌داته‌وه، له وه‌ڵامه‌كه‌ی دا ده‌لێـ”کە گەلی جوولەکە هەست و سۆزێکی قوڵیان لەگەڵ گەلی کوردستان و هیواکانیان هەیە”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆگان كه گوتبووی ئیسرائیل رۆڵی له ریفراندۆمه‌كه‌دا هابووه، ناتانیاهۆ ده‌لێـ”دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە نییە، ئه‌م قسانه‌ی كه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئیسرائیل ته‌نها هه‌وڵدانه بۆ سه‌رنج راكێشانی میلیشیا تیرۆرستیه‌كان.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەربەخۆیی بە مافی گەلی کوردستان زانیوە و تاوەکو ئێستاش ئیسرائیل تاکە وڵاتی جیهانە بە ئاشکرا پشتیوانیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان نیشاند داوە، ئێوارەی رۆژی هەینی 30/9/2017، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)ی بە کارکردن بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تۆمەتبار کرد.
رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.