چه‌ند نهێنیه‌ك له‌نێوان بارزانی و فه‌رنسا له‌باره‌ی شه‌ڕی موسڵ و ریفراندۆم ئاشكرا ده‌بێت
ڕۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی کە لە 4/1/2017 بڵاوی کردووەتەوە و هێمای بۆ ڕاپۆرتێکی پێشووتری ڕۆژنامەکە لە مانگی 10/2016 کردووە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە فەڕەنسا لەژێر کاریگەریی پڕۆژەیەکی بێرنارد هێنری لێڤی، بیرمەندی فەڕەنسی، هەوڵی داوە هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا بەشداری پێ بکات.
وه‌ك له راپۆرتی رۆژنامه لوبنانیه‌كه‌دا هاتووه،سەرۆکی فەڕەنسا گەرەنتیی ڕانەگەیەندراوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە، بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، به‌ڵام مه‌رجی هه‌بووه تا پاش شه‌ڕی موسڵ ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، وه‌ك له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، لە مانگی 9/2016دا کاتێک بارزانی سەردانی فەڕەنسای کردووە، فەڕەنسا هانی داوە کە دەبێت ئەوە قەبوڵ بکات، پێشمەرگە ڕۆڵ لە شەڕی مووسڵ بە سەرکردایەتیی سوپای عێراق بگێڕێت و ئەو نێوانگیرییەی فەڕەنسا بۆ عێراق و کوردستانیش سەرکەوتوو بووە.
هه‌ر به پێ راپۆرتی رۆژنامه‌ی لوبنانیه‌كی، لە بەرامبەردا سەرۆکی فەڕەنسا کە ئەوکاتە “فرانسوا ئۆلاند” لە پۆستەکەیدا بووە، گەرەنتیی ڕانەگەیەندراوی بە بارزانی داوە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەر ئەنجامێکی هەبێت، فەڕەنسا پشتیوانی دەکات، بەڵام بەو مەرجەی ڕیفراندۆم لە دوای ئازادکردنی مووسڵ ئەنجام بدرێت”.