زانكۆى چه‌رمۆ به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكه‌وه‌ زیانى 5 ملیۆن دۆلارى به‌رده‌كه‌وێت

 دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 1ى 10ى 2017 ئاگر له‌ چه‌ند به‌شێكى زانكۆى چه‌رمۆى چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه‌و زیانێكى مادى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌ ، سه‌رۆكى زانكۆى چه‌رمۆ “د. سه‌ڵاح ڕه‌زا ” سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌و زه‌ره‌روزیانه‌كانى گوتى ” ئاگر له‌ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانكۆكه‌یان كه‌وتووه‌ته‌وه‌و دواتر ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه‌و به‌شه‌كانى ترى زانكۆكه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ “.

 
هه‌روه‌ها “د.سه‌ڵاح ڕه‌زا ” سه‌رۆكى زانكۆى چه‌رمۆ گوتیشى ” ئاگره‌كه‌ به‌شێكى زۆرى زانكۆكه‌ى سوتاندووه‌ و له‌ %80 تاقیگه‌كان سوتاوون و زیانى ئاگره‌كه‌ به‌ نزیكه‌ى ( 5) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت “.
 
لاى خۆیه‌وه‌ قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ (ره‌مك ڕه‌مه‌زان ) سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ڕایگه‌یاند ” به‌ پێى به‌ دواداچوونه‌ سه‌رتاییه‌كان هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ شۆرتى كاره‌با بووه‌ ، به‌ڵام دواى كاتژمێرێك تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى توانیویانه‌ كۆنترۆڵى بكه‌ن “.
 
Back to top button