كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له تویته‌ر دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان
كونسوڵگه‌رى ئه‌ڵمانیا له هه‌ژمارى فه‌رمى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى ” ئیمه هه‌ر لێره‌ین ، كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان به‌وپه‌ڕى توانا‌و گوڕوتینێكى زیاتر له ڕابردوو درێژه به ئه‌ركه دیپلۆماسیه‌كانمان ده‌ده‌ین “.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له رۆژى 18ى شوباتى 2009 له‌لایه‌ن ( فرانك ڤاڵتر شتانمایه‌ر) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه ، به‌ڵام له ئێستادا به هۆى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، حكومه‌تى عێراق فشارى خستووه‌ته سه‌ر كونسوڵخانه‌كان به‌مه‌به‌ستى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له بڕیاردانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان .