موفتی دیاری عێراق: حکومەتی عێراق بەبێ بنەما بودجەی کوردستانی بڕیوە
ههر له پهیامهكهدا راشی گهیاند” ئەی حکومەت عێراق و پەرلەمانەکەی، شین و رۆڕۆ لەسەر یەکێتیی عێراق مەکەن. ئێوە خۆتان جیاکاریتان کرد؛ رۆڵەکانی خۆتان دەربەدەر کرد، شارە ئاوەدانکراوەکانتان وێرانکرد، رێگەنادەن خەڵک بگەڕێتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان، لەبەر ئەوەی سەرکردە گەورەکەتان کە لە تاران دانیشتووە، بەمە رازی نابێت، جرف سەخر و شار و گوندەکانی دیکە باشترین نموونەن، ههرله پهیامهكهی رافیع رفاعی راشی گهیاند”ئەی حکومەت عێراق و پەرلەمانەکەی ئێوە کۆڵەکەکانی زوڵم و ستەمتان لە تەواوی عێراق بڵاوکردووەتەوە، واتان لە عێراقییەکان کرد بۆ ئەوەی ژیانێکی سەقامگیر لەبەردەم باڵیۆزخانەکان بکەون، ئەگەر ئەو هەڵوێستەی کوردی بەڕێز نەبوایە کە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەیان لەخۆگرت، دەبوونە پارووی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لەژێر ناوی حەشدی شەعبی، کە دروستکراوە بۆ شەرعیەتدان بەو تاوانانە کە چەتە تائیفییەکان ئەنجامی دەدەن.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا لهبارهی پهیامهكهی موفتی دیاری عێراق ئهوهش خراوهته روو، ئەمڕۆش گەمارۆی گەلی کورد دەن و دژایەتی قووتەکەی دەکەن و دەروازە سنوورییە وشکانی و ئاسمانییەکانی لێ دادەخەن، چونکە برا ئاوەرەکانیان حەواندووەتەوە، ئایا عەبادی و دەست و پێوەندەکانی رژێمەکەی دەتوانن کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی نەجەف بکەن، وەک دەیانەوێت کۆنترۆڵی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بکەن، ئەوان دەزانن فڕۆکەخانەی نەجەف بەتەواوی لەلایەن پارتەکانی سەر بە ئێران کۆنترۆڵکراوە”.