مه‌سرور بارزانى : پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ڕێز له‌ بڕیارو ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بگرن

 
دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانى ( مه‌سرور بارزانى ) ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندى دیپلۆمانى وڵاتان و كونسوڵخانه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و ناوه‌ندى لێكلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسى و ئابورى و سه‌ربازییه‌كان له‌ دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن ، ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ڕێز له‌ ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان بگرن ، چونكه‌ شێوازێكى ئاشتى و دیموكراسیانه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ بڕیاردان له‌ چاره‌نوسى خۆیان و سزاى سیاسى و به‌ كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌مان له‌ ئامانجه‌كانمان پێناكات”.
 
ئه‌مڕۆ 1ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 ( مه‌سرور بارزانى ) راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ،پێشوازى له‌ شاندێكى دیپلۆماتى نه‌رویجى به‌ سه‌رۆكایه‌تى ( كارسێن كارلسێن) جێگرى باڵوێزى نه‌رویج له‌ عێراق كرد”.
 
له‌ دیداره‌كه‌دا ( مه‌سرور بارزانى ) ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌ هۆكاره‌كانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى دا كه‌ “بڕیارى گه‌لى كوردستان بڕیارێكى مولزه‌مه‌ ، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ڕێزله‌و بڕیاره‌ بگرن كه‌گه‌لى كوردستان به‌ شێوه‌ى دیموكراسیانه‌ ده‌ریبڕیوه‌ “.
 
هه‌روه‌ها له‌ دیداره‌كه‌دا ( مه‌سرور بارزانى ) ڕاشیگه‌یاند ” گه‌لى كوردستان له‌ ژێر هیچ گوشارو سزایه‌كى به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ له‌ خواست و بڕیاڕى خۆى ناكات ،بۆیه‌ باشترین ڕێگاچاره‌ ده‌ستكردنه‌ به‌ گفتوگۆكردن و میكانیزمى ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان “.
 
لاى خۆیانه‌وه‌ شاندى دیپلۆماتكارى نه‌رویجى ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌” خوازیارن گرژییه‌كان خاوبكرێنه‌وه‌ ، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌رگرى گرژى زیاتر ناگرێت ، پێویسته‌ له‌ برى هه‌ڕه‌شه‌و گرژى په‌نا بۆ گفتوگۆو ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه‌ ببردرێت “.
Back to top button