ئه‌كادیمیه‌كى ئیماراتى :كۆمارى كوردستان به‌ 30 ملیۆن دانیشتوانه‌وه‌ له‌ ڕێگادایه‌

 
ئه‌كادیمستێكى ئیماراتى به‌ ناوى ( عبدالخالق عبدوڵا ) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دۆسته‌ نزیكه‌كانى (محه‌مه‌د بن زاید ) شازاده‌ى جێنشینى ئیمارات له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نه‌خشه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و پاڵپشتى له‌ سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ سنورى كوردستانى گه‌وره‌ و دروستبوونى ده‌وله‌تى كوردستان .
 
“عبدالخالق عه‌بدوڵا ” نوسیویه‌تى “كۆمارى كوردستان به‌ 30 ملیۆن دانیشتوانه‌وه‌ له‌ ڕێگادایه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ دواكه‌وتووه‌ “.
 
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌كادیمیسته‌ ئیماراتیه‌ ڕه‌خنه‌ى توند له‌ توركیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت ” ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆمارى توركیا مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ هه‌رشه‌ له‌ كوردستان بكات و بڵێت گه‌مارۆى ده‌خه‌ینه‌ سه‌رو شه‌ڕیان له‌ دژ ڕابگه‌یه‌نن ، چونكه‌ كورده‌كان موماره‌سه‌ى مافى ڕه‌واى خۆیان كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ى ڕیفراندۆمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌و دیموكراتیانه‌ بڕیاریان له‌ چاره‌نووسى خۆیان داوه‌ “.
Back to top button