بزانه بۆچی پاشگری عێراق به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان زیاد كراوه هۆكاره‌كه چیه؟

به‌رپرسى كاروبارى سیاسى و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى نووسینگه‌ى مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان”هێمن هه‌ورامى” له‌باره‌ی پاشگری عێراق بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه هۆكاری زیاد كردنی پاشگری عێراق بۆ گه‌رانه‌وه نیه بۆ عێراق”.
هێمن هه‌ورامی له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24ی له‌باره‌ی پاشگری عێراق بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان گوتیشی”زیادكردنى پاشگرى “عێراق” بۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان مه‌به‌ست لێى گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ عێراق، هه‌روه‌ها گوتیشی”-عێراق مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تى كوردستان تایبه‌ته به‌م پارچه‌یه‌ى كوردستان و پارچه‌كانى دیكه ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی گوتیشی”ئه‌م پاشگره بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێمه نامانه‌وێت سنوورى نێوده‌وڵه‌تى نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ى داواى ده‌كه‌ین جیاكردنه‌وه‌ى سنوورى خۆمانه له‌گه‌ڵ عێراق، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و پاشگره پێویست ناكات له میدیادا به‌كاربهێنرێت.