ئه‌حمه‌د تورك بۆ ئه‌ردۆغان: ئێوه ناتوانن كوردستان ته‌نگاو بكه‌ن
ئه‌حمه‌د تورك، سیاسه‌تمه‌داری كورد له باكوری كوردستان، له‌وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه و گووشارهكانی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به كوردستان، رایدهگهێنێت” ئێوه ناتوانن هەرێمی كوردستان به‌برسێتی ته‌نگاو بكه‌ن، ئێوه سه‌یری رۆژئاوا بكه‌ن، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان به‌روویاندا داخراون، به‌ڵام له ئیراده‌ی خۆیان پاشه‌گه‌ز نابنه‌وه.
(ئه‌حمه‌د تورك) سیاسهتمهدتر و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستانی باكوور له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌ردوگان بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان، ده‌ڵێت” ئێوه ناتوانن باشووری كوردستان به برسیكردن هه‌ره‌سان بكه‌ن. كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێگه‌ی دیاره و نابێت وه‌ك هه‌ره‌شه سه‌یری كورد بكرێت. ههرهشهكانتان بۆ گه‌مارۆدان و برسی كردن هیچ ئهنجامێكتان به‌ده‌سته‌وه نادات، بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه هاوكار بن نه‌ك دژ.