پێكه‌نین ده‌رمانه‌ بۆ مرۆڤ

له‌ باره‌ی پێكه‌نینه‌وه‌ زانایان گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌یی كه‌ پێكه‌نین به‌ هه‌رجۆرێك بێت واتا گه‌ر راستیش نه‌بێ و دروستكراویش بی هه‌ر سوود به‌خشه‌ به‌ مرۆڤ.

زانایان ئاماژەوە بەوە دەکەن، لە کاتی پێکەنین، ھەوا بە خێرایی دەچێتە ناو سییەکان، بەمەش زۆرترین خانەکانی لەشی مرۆڤ، رێژەیەکی زیاتری ئۆکسجینیان پێدەگات، کە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی گوشاری جەستەیی و دڵەڕاوکێ و زیادبوونی رێژەی دژەتەن لە خوێن.

پێکەنینی رێکخراو، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گوشاری خوێن دەکات و توێژەران پێیانوایە، پێکەنینێکی دوو خوولەکی، بە قەد ٢٠ خوولەک رێکردن بە پێ، سوودی بۆ سووڕی خوێن ھەیە لەناو جەستە.

ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکەن، کەسانی پێگەیشتوو لە تەمەن، رۆژانە تەنھا ١٥ جار پێدەکەنن، لە بەرامبەر ئەو ژمارەیەدا، منداڵان ٤٠٠ جارپێدەکەنن و ئەو پێکەننەش ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە.

ژمارەیەک لە توێژەر بۆ توێژینەوەکە، ٧٧ کەسییان ناردووەتە ناو ئاوی بەستەڵەک و لەو ژمارەیە، ئەوەی زیاتر پێکەنیبێت، ماوەیەکی زیاتر بەرگەی ئازاری ساردی ئاوەکەی گرتووە و بە رێژەی ٣٠% ئازارەکەی کەمتر بووە.

لەگەڵ ئەو سوودانەی پێکەنین بۆ تەندرووستی مرۆڤ ھەیەتی، ھاوکات چرچ و لۆچی دەموچاویش زیاد دەکات.

Back to top button