ئوسامه نوجه‌یفی: سیاسه‌ته تائیفی و هه‌ڵه‌كانی عێراق كوردستانی به‌ره‌و ریفراندۆم برد
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق له باره‌ی هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت” لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی عێراق گەلی کوردستان ریفراندۆمیان ئەنجامدا.
(ئوسامە نوجەیفی) جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندوه” لە ئەنجامی بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق لەسەر سیاستە هەڵەکانی بۆ ماوەی 14 ساڵ گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆی سیاسەتە تائیفییەکانی حکومەتی عێراق بوونه هۆکاری سەرهەڵدانی تووندوتیژی بوون لە چەندین ناوچە لە عێراق.
نوجەیفی داواشیکرد” كه هەولێر و بەغدا بۆ چاره‌سەرکردنی کێشەکانیان بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە گفتوگۆ بکەن.