كچه بێژه‌رێكی كه‌ناڵی جزیره‌ی قه‌ته‌ری ستایش و پاڵپشتی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات
كچه بێژه‌رێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ستایشی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ره‌خنه‌ی توندیش له‌به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا ده‌گرێت.
(خه‌دیجه بن قه‌نه) گه‌وره بێژه‌ری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له پۆستێكدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك،ده‌ڵێت” سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ناتوانین نكۆڵی بكه‌ین كه له كه‌شێكی ئاشتیانه‌و شارستانیدا به‌ڕێوه‌چوو.
بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئه‌وه‌شی نووسیوه” كه گه‌ر ته‌ماشای دیمه‌نه‌كانی ئه‌مڕۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بكه‌ین، برینداربوون و توندوتیژی و لێدان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینرا، ئه‌وه‌ش بریتی بوو له‌لادان له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌نێو ماڵی وڵاتانی ئه‌وروپیدا.