ریال مه‌درید یه‌كه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ نێو یاریگای خۆی به‌سه‌ركه‌وتن به‌ كۆتا هێنا

لەمیانی یارییەكانی جه‌وله‌ی حەوتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل رووبەرووی یەكتربوونەوه‌ و یانه‌ی مێرنگی توانی له‌ یانه‌ی ئیسپانیۆل بباته‌وه‌.

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید توانی بە ئەنجامی (2 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و سێ خاڵی بەدەستهێنا، هه‌ردوو گۆلی یارییه‌كه‌ش یاریزانی ئیسكۆ تۆماری كرد.

بەم بردنەوەیە كە یەكەم سەركەوتن بوو بۆ ریال مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانی لەنێو یاریگای بێرنابیۆ ، تیپەكە خۆی كردە خاوەنی (14) خاڵ و پلەی پێنجەمی گرتووە”.

Back to top button