وه‌زیری په‌وره‌ده یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی ئه‌مساڵی له كه‌ركوك لێدا
وه‌زیری په‌وره‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی خوێندنی له پارێزگای كه‌ركوك لێدا و رایگه‌یاند” بۆ ئه‌م ساڵیش هەوڵدەدەن پارەی هاندانی مووچە بۆ مامۆستایان بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم (د.پشتیوان صادق) لە کەرکوک زەنگی خوێندنی لێدا و له‌گوتاری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا رایگەیاند” هەوڵدەدەن هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کورستان‌دا نۆژەند بکەنەوە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ساڵی نوێی خوێندن هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم و خەڵک دەنگیاندا بۆ ئەوەی نەخشەی کوردستان بۆ کتێبی وانەی جوگرافیا زیادبکرێت.
پشتیوان صادق، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی له‌مامۆستایان كرد‌و سوپاسی مامۆستایانی کرد کە بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن سەرەڕای بوونی چەندین کێشە لە هەرێم دا.