سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق، شه‌رعیه‌تی له‌كوێ هێناوه
#رێكان سه‌باح
دوێنی له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و راگه‌یاندنی (سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجی ریفراندۆم، جارێكی تر خته ختێكی، بۆ ماوهیهكانی دژایه‌تی بارزانی، كه گروپێكن، له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی بارزانی په‌روه‌رده و گیرڤان چه‌ور كراون، كه‌مپینێكیان له‌دژی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه راگه‌یاند، به زمانێكی جنێوفرۆشی رۆژنامه‌ی رزگاری ئاسا و ماڵپه‌ره جنێوفرۆشه‌كانی ئێستا، به‌ده‌سته‌واژه‌ی به‌رده‌وامه دووباره‌كان، كه‌وتنه په‌لاماری (سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) گوایه ئه‌مانه شه‌رعیه‌تیان نیه و شه‌رعیه‌تیان له‌كوێ هێناوه؟ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، پرۆژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی سه‌دا 92ی ده‌نگی ته‌واوی باشوری كوردستانی به‌ده‌ست هێناوه، نه‌ك ته‌نها “هه‌رێمی كوردستان” ئه‌مه گه‌وره‌ترین شه‌رعیه‌ته بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه له‌قۆناغی خه‌باتی رزگاری خوازی كوردستاندایه، شه‌رعیه‌تی سه‌رتاسه‌ری باشوری كوردستانی له‌گه‌ڵه، چونكه تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌زگایه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان نیه شه‌رعیه‌تی سه‌رتاسه‌ری كوردستانی له‌گه‌ڵ بێت، ته‌نها له‌چوار پارێزگای هه‌رێم نه‌بێت، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان_عێراق، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌نجامی ریفراندۆم، و گه‌یاندنی ئامانجی راسپارده به مه‌به‌ستی خۆی، شه‌رعیه‌تی له ده‌نگی سه‌دا 92ی خه‌ڵكی ته‌واوی باشوری كوردستان وه‌رده‌گرێت”.
ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و سهركردایهتیهن، هه‌موویان پێش ریفراندۆم، رووشیعهترین ئه‌و مرۆڤانه‌ن، كه به ده‌ست و ددان، دژایه‌تی ریفراندۆمیان كردووه، له و جۆڕ مرۆڤانه بوون، كه ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان له دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم هه‌یه، واتا ئه‌و گروپه لێراهێنراوهی عوقده‌ی بارزانیان هه‌یه، نه‌ك هه‌ر مافی قسه‌ی نیه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا، به‌ڵكو مافی ئه‌وه‌یان نیه، باس له ریفراندۆمیش بكه‌ن، چونكه ده‌نگی ئه‌وان دژایه‌تی ریفراندۆم بوو كه هاو هه‌ڵوێست و هاو دیدبوو له‌گه‌ڵ ئایه‌تووڵا و قارداش وئاخوندهی قوم، ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده مافیان هه‌یه له‌ته‌ك سه‌ركرده‌كانیان( ئه‌ردۆگان و خامه‌نه‌یی و مالیكی و عه‌بادی) ته‌رجه‌مه‌ی گوتاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان_عێراق بكه‌ن و پێیان بلێن كه چۆن دژی كورد بن، چونكه سه‌ركرده‌كانیان جگه له‌وه‌ی خاكی كوردستانیان داگیر كردووه، ترسنۆكترین جۆڕ مرۆڤن له‌ناو هێنانی رووتی كوردستان و ده‌بێت بۆ دڵنیایی ئه‌وان كوردستانی عێراق دابنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یان دان به خاكی كوردستان نانێن و له‌ژێر ناوی هه‌موو براین، درێژه به‌داگیركردنی كوردستان ده‌ده‌ن، تا ئه‌و چركه ساته‌ش وشه‌یه‌ك كوردی نازانن، بۆیه گروپی لێراهێنراو به دژایه‌تی بارزانی هه‌ر ئه‌وه‌نده مافیان هه‌یه كه ته‌رجه‌مه‌ی گوتاری كوردی بكه‌ن بۆیان تا بزانن كورد چی ده‌لێت”.
ئه‌م گروپه گیرڤان چهوركراوه، ئه‌و جۆڕ مرۆڤه لێراهێنراوهن، له‌سه‌ر سماو هاوشێوه بونی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه، له‌دژایه‌تی ئیمام عومه‌ر تاوی گۆڕینی ناو ده‌ده‌ن و له‌و حه‌وزه وێرانی و تائیفیه‌دا، هه‌وڵی شكڵ گرتنی دژایه‌تی بارزانی ده‌كه‌ن بههاوشێوه بوونی دژایه‌تی ئیمامی عومه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو كه‌س روونه دژایه‌تی بارزانی له‌سیاسه‌تدا ده‌رچووه، چۆته قۆناغبه‌ندی تائیفی و ئاینی له قومه‌وه، به‌ئاراسته‌ی نه‌جه‌ف و گروپه دژه‌كانی بارزانی دا هاتۆته ناوه‌خۆی كوردستانیش ، بۆیه ئه‌وان قسه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تێك ده‌كه‌ن كه بووه گورزێكی ئهوهندهگهوره بۆ هه‌موو ئاغا و قارداش و ئایهتووڵاكانیان، ئێستاش له‌ژێر هاته هاتی بهنجدان، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له 25ی 9ی 2017 له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌هێزی ره‌گێكی سه‌د ساڵه خه‌باتدا خۆی ته‌یار دابوو، پرۆژه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پرۆژه‌ی ئه‌م سهركردایهتیهیه، كه خه‌ڵكێك له‌به‌ر لایكی فه‌یسبووك نه‌یتوانی شه‌ره‌فی سه‌ركردایه‌تی هه‌بێت، بۆیه ده‌مدان له‌و بابه‌ته، هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌م ده‌بێت، كه خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگی سه‌دا 92 گوتی به‌ڵێ پاش ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی ریفراندۆم.