عه‌بادی: ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا دژی ده‌ستوری عێراقه و ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مرۆ له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی بابلی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان لێدوانی تووندی دا له میانی قسه‌كانی دا كه زۆر به‌شپرزه‌ی پێوه دیار بوو، له‌جێگای بلێ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دژ به ده‌ستووره و ئه‌نجامه‌كانی ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، گوتی ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا دژی ده‌ستووری عێراقه”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان لێدوانی زۆر تووند ده‌دات، بریارات بۆ ئابلوقه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ریفراندۆم ده‌كات، له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بابلی زۆر شپرزه ده‌بێت، له‌جێگای ئه‌وه‌ی ناوی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بهێنێت، گوتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا دژی ده‌ستووری عێراق و ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ ناكه‌ین”.
هه‌ریه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا، كه كوردستان له 25ی 9ی 2017 و كه‌ته‌لۆنیا له 1ی 10ی 2017 دهنگدی دا و كوردستانی باشوور له ریفراندۆمدا، سه‌دا 92.7 ده‌نگی به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه له‌عێراق سه‌ركه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، به سه‌دا 90ی ده‌نگی به‌ڵێ بهسهركهوت و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق و ئیسپانیا ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی به‌نا ده‌ستوور و كوده‌تا ناو برد”.