كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باسی ژیانی تایبه‌تی خۆیدا له‌باره‌ی پرسیارێك ده‌لێت دڵم ده‌سوتێت
دوور له سیاسه‌تدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگیری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی رووداو باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات، خۆشترین ئه‌و شوێنانه دیاری ده‌كات كه حه‌زی لێیه لێی بژیت، باس له خواردن و كوره‌كانی ده‌كات، له‌باره‌ی رێبازی كوردیش ده‌لێت دڵم ده‌سوتێت”.
ئەگەر پێشمەرگە و سیاسەتوان نەبوویتایە، چ پیشەیەكت هەڵدەبژارد؟
كۆسرەت رەسوڵ: حەزم دەكرد پارێزەر بم، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەكانی خەڵك بكەم.
حەزت لە دەنگی چ گۆرانیبێژێكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: تەحسین تەها و حەسەن زیرەك.
خولیای چ جۆرە وەرزشێكی، هاندەری چ هەڵبژاردە و یانەیەكی؟
كۆسرەت رەسوڵ: حەزم لە تۆپی پێیە. هاندەری یانەی مانچستەر یونایتدم، ئەویش لەبەر دڵی دەرباز و شاكێو.
خۆشترین شوێن بە لای تۆ كوێ‌یە؟
كۆسرەت رەسوڵ: لە كوردستان دۆكان. لە جیهانیش ئیتاڵیا.
حەزت لە چ جۆرە خواردنێكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: هەموو جۆرە خواردنێكی كوردەواری دەخۆم.
جگە لە مام جەلال، حەز لە نوكتەی كێ دەكەی؟
كۆسرەت رەسوڵ: نوكتەكانی كەمال شاكر.
قسەی دڵی خۆت لای كێ دەكەی؟
كۆسرەت رەسوڵ: هەندێ كات قسەی دڵی خۆم لای كەس ناكەم.
حەز دەكەی بەناوی باوكی رێناس بانگت بكەن یان ناوێكی دیكە؟
كۆسرەت رەسوڵ: هیچ جیاوازییەكی نییە بەهەر ناوێك با‌نگم بكەن.
سەختترین ئازار لە ژیانتدا بینیبێتت چییە؟
كۆسرەت رەسوڵ: ئەشكەنجە و ئازاری بەندیخانەی بەعس لە ساڵی 1977.
رێبازی كوڕت چ مانایەكی هەیە بۆ تۆ؟
كۆسرەت رەسوڵ: كە بەبیرم دێتەوە دڵم دەسووتێ.
چ ئامۆژگارییەك بەردەوام بە بیری منداڵەكانت دەهێنییەوە؟
كۆسرەت رەسول: خزمەتی خەڵك بكەن و بەوەفا بن بۆ كورد، خۆتان دووربگرن لە هەموو شتێك كە كاریگەریی خراپ بكاتە سەر ناوبانگتان.