بە بەڵگەوە،ئێران مناڵانی ئەفغانستان دەکاتە چەکدار.

 
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند کە ئێران بەردەوامە لە پێشێلکاری یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو وڵاتە مناڵانی ئەفغانستان وەک چەکدار دەنێرێتە سوریا.
 
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مناڵانی تەمەن چواردە ساڵ لە لایەن حەرەس سەوری ئێرانی چەکدار دەکرێن و دواتر ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرێن لە وڵاتی سوریا،لەو ڕووەشەوە داوای هەڵوێست لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
 
وەک پشتڕاست کردنەوەی ڕاپۆرتەکەی،ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ وێنەی کێلی مناڵە کوژراوەکانی بڵاوکردۆتەوە کە تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵەوەیەو لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا نێژراون کە لە جەنگی سوریا بونەتە قوربانی.
Back to top button