کەتەلۆنیەکان دەنگیان بۆ سەربەخۆیدا

 
هەرێمی کەتەلۆنیا دواجار بۆ جیابونەوە لە وڵاتی ئیسپانیا دەنگیدا،بەڵام پرۆسەی دەنگدانەکە چەندین جار گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت جونکە حکومەتی ئیسپانیا دژی گشتپرسیەکە جوڵەی بە هێزەکانی پۆلیس کردوو لە چەندین وێستگەش دەستی بەسەر سندوقەکاندا گرت.
 
وێڕای فشاری حکومەتی ئیسپانیا بەڵام پرۆسەی گشتپرسی لە کەتەلۆنیا ئەنجامدراو نزیکەی نەوەد لەسەدی کەتەلۆنیەکان دەنگیان بۆ جیابونەوە دا.
 
لەو گشتپرسیەدا نزیکەی 2,26ملیۆن هاوڵاتی دەنگیاندا و ئەگەر فشارو ڕێگریەکانی حکومەتیش نەبوایە چاوەڕوان دەکرا ڕێژەکە زۆر لەوە زیاتر بوایە.
 
وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ڕاپرسیەکە لە لایەن حکومەتی ئیسپانیاوە بەڵام کارلس بیگدیمۆنت سەرۆکی هەرێمەکە دوای کۆتایی هاتنی دەنگدانەکە ڕایگەیاند دەنگی کەتەلۆنیەکان دەبێت بگاتە گوێی هەمووان و لەمەولا مافی ئێمەیە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ بین
Back to top button