فه‌ڵه‌ستین سه‌ربه‌خۆی كوردستان به پیلانی ئیسرائیل ده‌زانێت دژیه‌تی
ئه‌حمه‌د عه‌قڵ باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له عیراق له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان رایگه‌یاند”وڵاته‌كه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجامدرا” و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به “پیلانی ئیسرائیل” بۆ دابه‌شكردنی عێراق له پاش شكستهێنانی داعش ناوبردووه هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”فه‌ڵه‌ستین “له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق و گه‌له‌كه‌یدایه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه و هه‌ر هه‌نگاوێك ره‌تده‌كاته‌وه كه ببێته هۆی لاوازكردنی یه‌كڕیزی وڵات”.
باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له عێراق راشی گه‌یاند”به خۆڕاگری و حیكمه‌تی عیراقییه‌كان، زنجیره‌ی ئیسرائیلی و ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم شكست ده‌هێنێ و كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی نیشتمان و رێگه نادرێت جیاببنه‌وه، چونكه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت تۆڵه له گه‌لی عیراق بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ساڵه له هه‌وڵدایه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسرائیل له باكووری عێراق” سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به كرده‌وه‌یه‌كی ئیستیفزازی بۆ هه‌ستی فه‌ڵه‌ستینی و عه‌ره‌ب و موسڵمانانی ده‌زانین”.
هه‌ڵوێستی فه‌له‌ستین بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌كاتێكدایه كه خۆی هێشتا ده‌وڵه‌ت نیه، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی تاكڵایانه خۆی وه‌كو ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندووه، خاكی ئیسرائیلی دابه‌ش كردووه، كه تاوه‌كو ئێستا ئیسرائیل فه‌ڵه‌ستین به پرۆژه‌یه‌كی میلیشیا و ئێران و ناوچه‌كه ناو ده‌بات”.