موراد قه‌ره‌یلان: ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر باشوری كوردستان په‌كه‌كه بێده‌نگ نابێت
موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌په‌گه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هه‌ره‌شه‌كانی توركیا رایگه‌یاند”هۆشداری بە تورکیا دەدات و ڕای دەگەیەنێت، ڕیفراندۆم مافی کوردستانە، ده‌شلێـ”خه‌ڵکی کوردستان و سیاسەتمەدارانی کورد، دەتوانن لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆ بکەن کە ئایا ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا کراوە یان نا؟ ڕیفراندۆم چارەسەرە یان نا؟ ئەو کارە چۆن کراوە؟ بەڵام ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە و ئێمە دەتوانین لە ناوخۆدا گفتوگۆ بکەین”.
له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی كوردستانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه كه له قه‌ندیل په‌خش ده‌كرێت، موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌په‌گه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌كه‌كه راشی گه‌یاند”ڕیفراندۆم مافێکی ڕەوایە و خەڵکی کوردستان مافی ئەوەیان هەیە کە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، له‌باره‌ی هەڵوێستی وڵاتانیش قه‌ره‌یڵان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بەرامبەر بە ڕیفراندۆم بە زماندرێژی وەسف کردووە و ڕای گەیاندووە: تورکیا واتێدەگات کە هەرێمی کوردستان سەر بە عێراق نییە و سەر بە تورکیایە، بۆیە بەو جۆرە مامەڵە دەکات. ئەوەشی نەشاردەوە کە هەڵوێستەکانی ئێران و عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، لەژێر کاریگەریی هەڵوێستەکانی تورکیایە”.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان گوتیشی ” لە ماوەی ڕابردوودا بە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە تورکیا بە تەنیا دژی قەندیل نییە، بەڵکوو تورکیا دوژمنی هەموو دەستکەوتێکە بۆ کوردان، هه‌روه‌ها هۆشدارییەکی توندی بە تورکیا داوە و ڕای گەیاندووە: “ئێمە وەکوو پەکەکە، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردستان، بێدەنگ نابین”.