بارزانی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات
له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی فه‌ره‌نسا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی فه‌رنسا ده‌كات، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له فه‌ره‌نسا ده‌لێت له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی بارزانی له داهاتووێكی نزیكدا سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات، له‌گه‌ل سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا و به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه”.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا راشی گه‌یاند بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 5/10/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاتژمێر 9 چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا بکەوێت ئامانج لە دیدارەکە پرسی داعش و تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە کە فەڕەنسا جەخت لەسەر پشتیوانیی ھەردوولا دەکاتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەردەوامییان ھەبێت”.
دۆلەمەری جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بارزانی و عەبادی لەیەک کاتدا نابێت. ڕوونیشی کردەوە:کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا لەگەڵ بارزانی، لەبارەی هەوڵ و هەنگاوەکانی کوردستان بۆ قۆناغی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت”.