ئه‌ردۆگان داوای قه‌ره‌بووی بڕینی بۆری نه‌وتی كوردستان له عێراق و ئێران ده‌كات
ئاژانسه‌كانی ئێران له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌ردۆگان و شێوه‌ی پێشوازی كردنی له‌لایان حكومه‌تی ئێران‌دا، وه‌ك ناره‌زایه‌تیه‌ك بوو له‌باره‌ی جدی نه‌بوونی له دژایه‌تی كردنی كوردستان، جێبه‌جێ كردنی ئابلووقهدانی سه‌ر كوردستان، داخستنی سنور و بڕینی بۆری نه‌وتی كوردستان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی میدیاكانی ئێران، ئه‌ردۆگان له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئابلووقهكانی سه‌ر كوردستان داوای قه‌ره‌بووی له هه‌ریه‌ك له ئێران و عێراق كردووه”.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ردۆگان به حكومه‌تی ئێران و عێراقی راگه‌یاندووه”قەرەبووی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی نەوت و غازی کوردستانم بۆ بکەنەوە هەناردەی نەوتەکەی ڕادەگرین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ه‌ی زانیاریه‌كان، عێراق له‌وه‌ڵامدا بهئهردۆگانیان گوتووه ئێمه توانایی دابین كردنی به‌دیلی ده‌سكه‌وتی ئابووریمان له‌گه‌ڵ كوردستان نیه، ئێرانیش له‌و باره‌یه‌وه به‌شێوازێكی سارد پێشوازی له ئه‌ردۆگان كرد”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و ئێران گه‌یشتۆته 30 ملیار دۆلار و ئه‌مه دووه‌مین وڵاته له‌پاش رووسیا بۆ توركیا ئاستی ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ هه‌بێت، رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش له كوردستاندا زیاتر له 12 ملیار دۆلاره، پێشبینی ده‌كرێت پاش راكێشانی بۆڕی دووه‌م و بۆری گاز ئاڵوگۆڕی نێوان كوردستان و توركیا، بگاته زیاتر له 25 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش ناكۆكیه‌كی زۆر هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی توركیا و ئێران له‌سه‌ر ئابلوقه‌دانی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه، نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك”.