بۆسنیه‌كان پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات
باڵیۆزی پێشووی بۆسنیا له توركیا له چه‌ندین دیداری میدیایدا پشتیگیری خۆی و خه‌ڵكی بۆسنیای بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یاندووه و پێی وایه كوردستان له هه‌موو ڕوویەكه‌وه ئاماده‌یه ببێته ده‌وڵه‌ت.
(خەیرەدین سومون) باڵیۆزی پێشووی بۆسنیا له توركیا كه له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر و دیپلۆماتكارێكی به‌ناوبانگه و له سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا چاوی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه‌وتووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینیا له پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش، پشتگیریی مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانیان کردووە بۆ گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی.
سومون له ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌روتاری گه‌ورەترین ڕۆژنامه‌ی بۆسنیای نووسیوە به ناونیشانی (یه‌كیك له‌و ڕیفراندۆمانه‌ی جیهان كه خاوه‌نی هه‌موو هۆكارێكی سیاسی، مێژوویی ، ئابووری، كلتووری و ورەبەرزییە) و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه كه‌س ناتوانێت چیتر ڕێگه له خه‌ڵكی كوردستان بگرێت به‌و مافه‌ی بگات كه چه‌ندین ساڵه لێیان زه‌وتكراوه.
ئه‌و نووسه‌ر و دیپلۆماتكاره هه‌مان ڕۆژ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشدا له بۆسنیا تیڤی باسی لەوە کردووە کە “ڕیفراندۆم مانای جیابوونه‌وه‌ی یه‌كجاری نییه له عێراق، به‌ڵكو پیشاندانی خواست و هیوای خه‌ڵكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان و به‌سه‌ربردنی ژیانیان له باردۆخێكی باشتر له ئێستا له ناو ده‌وڵه‌تی كوردستان”. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردستان كردووەته‌وه له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا كه پێکەوە داوایان له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاتەکەیان بده‌ن.