لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی رێورەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی رێورەسمی پرسەی سەرۆك (مام جەلال) لە راگەیێندراوێكدا هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە مەراسیمی هینانەوەی تەرم و بەخاك سپاردن و بەرنامەی پرسەی سەرۆك مام جەلال بەم شێوەی خوارەوە دەبێ:
أ. تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لە رۆژی هەینی (6/10/2017) كاتژمێر (10:30) بەیانی لەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتەوە كوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمیی، لە دەباشان لە سلێمانی بە خاك دەسپێر درێ.
ب. رۆژانی (شەممە) و (یەكشەممە) (7-8 10/2017) لە كاتژمێر (1) دوای نیوەڕۆ پرسە دەستپێدەكات لە شارەكانی كوردستان بەم شێوەیە.
1. سلێمانی / یاریگای سیروانی نوێ.
2. هەولیر / مزگەوتی جەلیل خەیات
3. كەركووك / شوراوی مەكتەبی سیاسی
4. دهۆك / هۆلی حاجی ئەحمەد
5. هەلەبجە / هۆلی تەربیە
6. گەرمیان / هۆلی سەردار جاف
7. خانەنقین / ساحەی مەلبەند
8. رانیە / هۆلی مستەفا عەلی
9. كۆیە / تەكیەی تاڵەبانی
10. زاخۆ / هۆلی بێدار
11. سۆران / هۆلی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین
12. چەمچەمال / هۆلی بۆنەكان/ شاكر فەتاح
ج. لە گشت شوێنەكانی بەڕێوەچوونی پرسە، لێژنەیەك بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی شارەكان پرسەكە بەڕێوە دەبەن و پێشوازی لە میوان و هاووڵاتیان دەكەن.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی رێورەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال
5/10/2017