نهێنیەكی گفتوگۆیی نێوان سەرۆكی فەرەنساو عەبادی ئاشكرا دەبێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەیزرانی عێراق سەردانی وڵاتی فەرەنسای كرد, لە كۆشكی ئەلیزێ چاوی كەوت بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتی فەڕەنسا, بۆ ماوەی كاتژمێرێك گفتوگۆیانكرد لە بارەی چەند پرسێكی نێوان ئەم دوڵاتەو پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.
عادڵ باخەوان نوسەرو بیرمەندی كورد كە لە ئێستادا لە وڵاتی فەرەنسا دادەنیشێت و پێش چەند رۆژێك چەند زانیاریەكی ئاشكرا كردووە كە, چەند شارەزایەك و سیاسەتمەدارێكی فەرەنسی لە هەولی گەڵالەكردنی پرۆژەیەكن بۆ كۆتا هێنا بە كێشەكانی نێوان كوردستان و بەغدا بە تایبەت لە ئێستادا كە دوای ریفراندۆم كێشەكان قولتر بوونەتەوە.
ئەم نوسەرە دەشلێت:” پڕۆژەكە خۆی لە پڕۆژەی كۆنفیدرالی كوردستان دەبینێتەوە كە دوو دەوڵەتی جیا لە ناوچەكەدا دروستبكرێن, بۆئەم مەبەستە ماكرۆن بانگهێشتی عەبادی كردووە.
هەروەها كەنالی فرانس 24ی فەرەنسی لە بارەی كفتوگۆكانی نێوان ماكرۆن و عەبادی ئاشكرای كردووە كە ماكرۆن بە عەبادی راگەیاندووە, هەموو گوشارەكانی سەر هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە, چونكە كوردەكان دۆستی دێرینی فەرەنسان, فەرەنسا بە وردی چاوێری مافەكانی كورد دەكات لە عێراقدا.
كەنالی فرانس24 لە راپۆرتێكیدا تیشكی خستە سەر قۆناخەكانی دوای ریفراندۆم و دەلێت:” عەبدای پێشتر ئامادە نەبووە قسە لەسەر ریفراندۆم بكات لە كوردستان كەچی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكەیان باسی ئەم باەتەی كردووە, بەلێنی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان كوردستان و عێراقی داوە بە چاودێری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.