شاخەوان عەبدولڵا: لە بایكۆت بەردەوام دەبین

دوای ئەوەی بەهۆی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان گرژەیكانی نێوان هەولێرو بەغدا زیاتر تەشەنەی سەند, پەرلەمانتارانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیانكرد, بەڵام بە بڕیارێكی سەركردایەتی سیاسی كوردستان گەرانەوە بەغدا, ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات كە گەرانەوەمان بۆ بەغدا مانای بەشداریكردن لە دانیشتنەكان ناگەیەنێت بەلكو بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كردووە، چونكە عەقڵیەتێكی خراپ عێراق بەڕێوە دەبات.
شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “بینیتان چۆن دەرگایان لەسەر پەرلەمانتارە كوردەكانی عێراق داخست و چۆن مامەڵەیان كرد؟ بۆیە وەكو فراكسیۆنی پارتی بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقمان داوە و بەشدار نابین، چونكە ئەوان واز لە بڕیارە تاكلایەنەكانیان ناھێن”.
ئەو پەرلەمانتارە، جەختی لەوەش كردەوە: “لای ئێمە ئەو پەرلەمانە، پەرلەمانی عیراقی نییە، بووەتە پەرلەمانێكی عەرەبی و ھیچ شەرعیەتێكی نییە و شەرعیەتی لە ‌دەست داوە، ھەر بڕیارێكیش بدەن ئێمە پابەندی نابین”.
ئەوەشی خستە روو كە ئەو پەرلەمانەی كە رۆژانە سووكایەتی بە كورد بكات و بڕیار لە دژی كوردستان دەربكات، ھەر بۆ ئەوە دەبێ بایكۆت بكرێ.

 

Back to top button