رووسیا سیستەمی دژە مووشەكی ئێس 400 بە سعودیە دەفرۆشێت

دوای سەردانی پاشایی سعودیە بۆ روسیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا چاوی كەوت دواتر رایانگەیاند, رووسیا و سعودیە پەیوەندیەكانی نێوانیان پەرە پێدەدەن و لەو چوارچێوەیەشدا مۆسكۆ سیستەمی دژە مووشەكی پێشكەوتوو بە ریاز دەفرۆشێت.

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، مۆسكۆ سیستەمی دژە مووشەكی جۆری ئێس 400 بە ریاز دەفرۆشێت و شارەزایانی سەربازیی رووسیاش یارمەتی هاوبەشە سعودیەكانیان دەدەن بۆئەوەی پیشەسازیی بواری سەربازییان بەرەو پێشەوە ببەن.

ئێس 400 بە پێشكەوتووترین سیستەمی دژەمووشەكی رووسیا دادەنرێت و دەتوانێت سێ جۆر مووشەك هەڵبگرێت بۆ تێكشكاندنی مووشەكە بالیستیكی و كروزەكان.

پەرەدان بەم پەیوەندیانە لەكاتێكدایە شاندێكی باڵای سعودی بە سەرۆكایەتی شا سەلمان لە رووسیایە و رۆژی پێنجشەممەش پاشای سعودیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین كۆبووەوە.

Back to top button