ئەردۆگان بۆچی زیاتر لە سەرۆكەكانی تر بە سەربەخۆیی كوردستان تەنگەتاو بووە
دوای ئەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەسەركەوتووی كۆتا هات كورد بەرەو هەنگاوێكی باڵاتر هەنگاوی نا, لە سەرئاستی ئیقلیمی هەر یەكە لە وڵاتانی توركیا و ئێران و عێراق زۆرترین كاتیان بە دیداری تەلەفزیۆنی تەرخانكردووە بۆ دژایەتی كردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.
چاودێرێكی سیاسی پێی وایە كە ئەو مانۆرە سیاسی و هەندەك جار سەربازی توركیاو ئێران و عێراق لە سنورەكانی كوردستان و لە كۆشكی سەرۆكایەتیەكانی ئەم وڵاتە روودەدەن, لە ماوەی رابردوو دەری دەخات كە هەلوێستی ئەم وڵاتانە تا ئاستێكی زۆر جیاوازیان پێوە دیارە ئەگەر سەیری لێدوانەكانی ئەردۆگان بكەیت بۆت دەردەكەوێت كە ئەدرۆگان لە سەرۆكی هەر یەكە لە عێراق و ئێران عەبادی و رۆحانی زیاتر دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان دەكات.
ئەم چاودێرە هۆكاری هەلچوونەكانی ئەدرۆگان بەچەند حالێك باس دەكات دەلێت:” گرێبەستی نەوتی هەرێمی كوردستان و توركیا, وڵاتی توركیایی خستۆتە ژێر بارێكی قورسی بڕیاردان كە بە ئەستەم لێی دەردەچێت, چونكە لە ئەگەری وەستانی نەوتی هەرێم توركیا جگە لەوەی رووبەرووی یاسا دەكاتەوە ئەوا ئەگەر وەستا توركیا توشی كورت هێنان دەبێت لە بڕی وزەی پێویست بۆ وڵاتەكەی بە جۆرێك تەنها 70000 هەزار بەرمیل لە ئاستی ناوخۆ بەرهەم دێنێت لە كاتێكدا رۆژانە پێویستی بە 700000حەوت سەدهەزار بەرمیل نەوت هەیە.
ئەمە لە كاتێكدا كە ئێستا كۆمپانیانی روسنەفتی روسی گرێبەستێكی لەگەڵ هەرێمی كوردستانە كە لە ئەگەری راگرتنی نەوت لە رێگای توركیاوە ئەوا رایانگەیاندووە لە رێگای رۆژئاوای كوردستان بۆ ماوەی تەنها سێ مانگ بۆری نەوت و گازی كوردستان دەگەیەنرێتە سەر دەریای سپی.
ئەم چاوددێرە گوتیشی:” بێدەنگی سەركردایەتی سیاسی كورد بەرامبەر بە گوتارە ئاگرینەكانی ئەردۆگان, وای كردووە كە سەرۆكی توركیا قینی زیاتر بێت پێی وایە كە قسەكانی لای سەركردایەتی كورد حساب بۆنەكراوە, جگە لەوەی پرسی سەربەخۆیی كوردستان لە ئێستادا رایی سیاسی ناوخۆیی توركیایی دابەشی سەر دوو بۆچوونی تەواو لەیەك جیا كردۆتەوە كە بەشێك لە سەرۆكی حزبەكان و سەركردەكانی نێو توركیا پێیان وایە كە دەبێت دەبێت مامەلە لەگەڵ واقع بكات و ئیتر لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان گفتوگۆ دەست پێبكات.