فرانكلین گراهام داوای پاڵپشتیكردنی كورد لە ئەمەریكا دەكات

 

دوایسەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و هەڕەشەكانی وڵاتی عێراق و ئێران و توركیا لە میداكان بە ئاشكرا لە خەلكی هەرێم دەكرێت, تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمریكا بێدەنگە لە بارەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم لە كاتێكدا لە وەڵامی ئیرادەی گەلی كوردستان, ئێستا گەمارۆی ئاسمانی و هەندەك جار هەرەشەی سەربازی لە هەرێم دەكرێت لە لایەن ئەم وڵاتانەوە, بۆیە ئێستا كەسایەتی ناوداری مەسیحییەكان و سەرۆكی ڕێكخراوی (Billy Graham Evangelistic Association)ی ئەمەریكی داوا لە حكومەتەكەی وڵاتەكەی دەكات پاڵپشتی خواستی كورد بێت بۆ دیموكراسی و ئازادی.

لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، فرانكلین گراهام، كە وەك كەسایەتییەكی ناودار لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی مەسیحی دەناسرێت، دەڵێت خەڵكی كوردستان لە 25ی ئەیلول دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان دا و ڕێگەیان كردەوە سەركردەكانیان دانوستانی دەوڵەتی سەربەخۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەستپێبكەن.

ئەو هەروەها دەنووسێت كە بەداخەوەیە حكوومەتی ئەمەریكا تا ئێستا پشتگیری ئەم ریفراندۆمە وهەنگاوە دیموكراسییەكەی گەلی كوردستانی نەكردووە، چونكە كورد یەكەم هاوپەیمانی ئەمەریكا بووە لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعش و زیاتر لە 1000 شەهیدی پێشمەرگەی هەیە و سەرووی 10 هەزار پێشمەرگەشی بریندار بووە.

بە بڕوای فرانكلین، فشارەكانی حكوومەتی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان تەنانەت كار دەكاتە سەر بارودۆخی ئەو دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەرەی لە سووریا و ناوچەكانی دیكەی عێراق پەنایان بۆ كوردستان هێناوە لە ژێر سایەی پێشمەرگە پارێزراون.

ئەو دەڵێت ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان نیگەرانن لەم ئابڵۆقانەی بەغدا بەو پێیەی كە كاریگەری لەسەر كاروانی یارمەتییە مرۆییە نێودەوڵەتیەكان دەبێت بۆ پەنابەران و ئاوارەكانی نیشتەجێی كوردستان.

لە كۆتاییشدا دەنووسێت: “كورد بە درێژایی مێژوو نەهامەتی زۆری بینیەوە، ئێستاش كاتی ئەوە هاتووە ئەمەریكا هاڵوێستی هەبێت و كارێك بكات”.

Back to top button