ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌رلینه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تەرمی مام (جەلال تاڵەبانی) سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق لە به‌رلینه‌وه بەرەو شاری سلێمانی دوامه‌نزڵگای خۆی له ھەرێمی کوردستان بەڕێ که‌وت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/10/2017، تەرمی مام (جەلال تاڵەبانی) له شاری به‌رلینی ئەڵمانیاوە، بەرەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڕێ کرا، بڕیاریش وایە ھەر ئەمڕۆ تەرمەکەی له ده‌باشان و نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌خاك بسپێردرێت.
ڕۆژی سێشەممە 3/10/2017، مام( جەلال تاڵەبانی) سکرتێری یەکەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق، دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە ئەڵمانیا و لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.