له سه‌ر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی به‌م شێوه‌یه پێشوازی له ته‌رمی تاڵه‌بانی ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال، و گه‌یشتنی به فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له لایه‌ن تیمی پرۆتۆكۆل و ته‌شریفانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر رێنمایی وورد و چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بەشێوەیەک پێشوازی لە تەرمی مام جەلال دەکرێت کە هاوشێوەی کۆچی سەرکردەکانی دیکەی جیهان بێت.
بەرپرسی تیمی پرۆتۆكۆڵ و تەشریفاتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:” “رۆژی هەینی 6-10-2017، تەرمی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.”
(شێرزاد سوڵتان) بەرپرسی تیمی پرۆتۆكۆڵ و تەشریفاتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشی پرۆتۆکۆڵ سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و بەشێوەیەک پێشوازی لە تەرمی مام جەلال دەکرێت کە هاوشێوەی کۆچی سەرکردەکانی دیکەی جیهان دەبێت و لەکاتی گەیشتنیشی 21 تۆپ و 21 گوللە دەتەقێندرێن”.
بەرپرسی تیمی پرۆتۆكۆڵ و تەشریفاتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كه لە کاتی گەیشتنی میوانەکان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میوانەکان دەکات و لە مەراسیمەکەدا بەشداردەبێت”.