وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامێكی توند ئاڕاسته‌ی عه‌بادی ده‌كات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌خنه‌ی توند له لێدوانه‌كانی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت، كه گوتبووی پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی هێزی فیدراڵيدا بن.
(عه‌ميد هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی گرت، كه له پرێس كۆنفرانسێكدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو” پێویسته ناوچه كوردستانیيهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان بكرێنه‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ببنه به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوتووه”كه تا ئێستا هیچ هاوكاریيهكی سه‌ربازی له‌عێراقه‌وه بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچانه‌ی كه داوای ده‌كه‌نه‌وه، به خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌بادی پێشمه‌رگه به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری بزانێت، ئه‌ی بۆچی ده‌بێت ئه‌و ناوچانه راده‌ستی هێزێكی دیكه بكرێنه‌وه.