خۆپێشاندانی مامۆستایان لهئێران دهستی پێكرد
لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران خۆپیشاندان دژی خراپی ڕەوشی ژیانی مامۆستایان بەردەوامەو هێزە ئەمنیەکانیش بەردەوامن لە هەڕەشەو سوکایەتی بە مامۆستایان.
وێڕای بەڵێنەکانی ڕۆحانی بۆ باشکردنی ڕەو شی ژیانی مامۆستایان،بەڵام بەڵێنەکان نەبرانە سەرو ئەوەش بوبە هۆی ناڕەزایی بەرفراوانی مامۆستایان لە تارانی پایتەخت و زۆرێک لە شارەکانی دیکە،ئەوە لە کاتێکدایە تەنها هەفتەیەکە دەوامی فەڕمی دەستی پێ کردووە.
مامۆستایان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە لە تارانی پایتەخت گردبوونەوەو لە یاداشتێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان داوای دادپەروەری و ژیانێکی سەربەرزانەیان کرد،هاوکات هێزە ئەمنییەکان ویستیان بە گرتن و هەڕەشە بڵاوە بە مامۆستایان بکەن بەڵام خۆپیشاندەران سورتر بوون لەسەر داواکاریەکانیان