ڕۆژی کۆچی ڕەفسنجانی چی ڕوویداوە؟

 
فاتمە ڕەفسنجانی کچی عەلی ڕەفسنجانی لە دیدارێکدا باس لە ڕۆژی کۆچی دووایی باوکی دەکات و دەڵێت کە لەو ڕۆژەدا هێزە ئەمنیەکان هەموو ماڵەکەیان پشکنیوەو هەموو پێداویستیەکانی ڕەفسنجانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
 
فاتیمە ئاماژە بەوە دەدات کە هێزە ئەمنیەکان تەنانەت وەسێت نامەکەی باوکیان بردووەو تا ئێستا نەیانهێشتووە کەس بزانێت چی تێدا نوسیوە،هاوکات دەڵێت ئەوەی بڵاکراوەتەوە ئەو وەسێت نامەی باوکی نییە کە پێش چوار مانگ لە مردنی نوسیویەتی.
 
ڕەفسنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران بوو هاوکات سەربە ڕەوتی ڕیفۆرمخوازان بوو کەبەردەوام ڕەخنەی لە شێوازی حوکمرانی هەبوو لەو وڵاتە.
 
Back to top button