كۆسره‌ت ره‌سوڵ دواین قسه له‌سه‌ر مردنی مام جه‌لال ده‌كات

له‌كاتی چاوه‌روانی گه‌یشتنی ته‌رمی مام جه‌لال بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه، كۆچی مام جه‌لال كۆستێكی گه‌وره و هه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو كوردستانیان، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م رووداوه گه‌وره‌یه، ببێته هۆكاری یه‌كخستنی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، یه‌كرێزی ماڵی كورد”.
كۆسره‌ت ره‌سول هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه، ئه‌مرۆ رۆژێكی زۆر ناخۆشه و له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ یه‌كێتی و هه‌موو كوردستانیان، چونكه بوونی مام جه‌لال له ساحه‌ی سیاسی كوردستاندا زۆر گرینگ و پێویستی بوو بۆ هه‌موو كوردستانیان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ەبێ لایەنەکانی کوردستان یەکڕیز بن بۆ ئەوەی لەم کاتەدا کورد بەهێز بێت.
ئه‌مرۆ 6ی 10ی 2017 ته‌رمی مام جه‌لال به ئاڵای پیرۆزی كوردستان له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به ئاماده بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رجه‌م نوێنه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه و حزب و لایانه سیاسیه‌كاندا، له مه‌راسمێكی پرۆتۆكۆڵی به‌رز دا پێشوازی لێكراو پاشان بردرا بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی و پاشان ره‌وانه‌ی ده‌باشان كرا‌و له وێ به‌خاك سپێردرا.