توركیا هیچ سنورێكی له‌گه‌ڵ عێراق نیه تا ده‌روازه‌ی به‌دیلی كوردستان بۆ عێراق دابنێت
بیناڵی یه‌لدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”ده‌مه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یێنم هه‌رگیز پێكهاته‌كانی كورد، توركما، عه‌ره‌ب، كریستیانه‌كان، ئێزیدییه‌كان ئامانجی ئێمه نین. به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م پرۆسه‌یه باج بده‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌غدا داوامان لێبكات، سنووره‌كان داده‌خه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه بۆ ده‌روازه‌ی سنووری فیشخابوور كه ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ده‌روازه‌ی خابوور له ئه‌گه‌ری داخستنی و سه‌رجه‌م كاره‌كان له‌م سنووره نوێیه‌دا بكرێت و چاوه‌ڕانی وه‌ڵامی به‌غداین له‌مباره‌یه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌ی سنوریه‌كانی توركیا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، پێده‌چێت بیناڵی یه‌لدرم، بێ ئاگابێت له سنوری ولاته‌كه‌ی چونكه سنوری ولاته‌كه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك عێراق و ئه‌گه‌ر ئه‌وان سنور دابخه‌ن بێگومان سنوری كوردستانیش داده‌خرێت، رێگا به‌هیچ كالایه‌كی توركی نادرێت بچێته عێراق، بۆیه هیچ ده‌روازه‌یه‌كی به‌دیلی دهروانهی خابوور نیه و هیچ به‌دیلێكیش بوونی نیه”.
به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و سوریا، توركیا سنورێكی دیاری كراوی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا كه ده‌كه‌وێته هاوسنوری هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌ش هیچ ده‌روازه‌یه‌كی به‌دیل بۆ عێراقیه‌كان نیه، ته‌نها ده‌بێت به‌ناو خاكی كوردستان دا بروات، به‌مه‌ش زه‌حمه‌ته چونكه هه‌رێمی كوردستانیش رێگا به‌مه نادات وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌روازی سنوری كوردستان گوتی”.