رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمیه‌ له‌م شاره‌ی كوردستان

بەهۆی كۆچی دوایی (مام جەلال) ەوە بڕیاردرا ڕۆژی یەكشەممە لە فەرمانگە حكومییەكانی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دەوام ڕابگیرێت.

(عومەر ئەحمەد ئەمین) لەبری پارێزگاری سلێمانی لەمیانەی بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێكدا سوپاسی ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە بەشداری ڕێوڕەسمی هێنانەوەو بەخاك سپاردنی تەرمی (مام جەلال) یان كردووە.

پارێزگاری له‌بڕی سلێمانی ئه‌وه‌شی گوتووه‌” كه‌ بەبۆنەی كۆچی دوایی مامی گەورەمان (مام جەلال) ڕۆژی یەكشەممە (2017/10/8) لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشووە، جگە لە هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان، ڕۆژی دووشەممە (2017/10/9) دەوام دەستپێدەكاتەوە.

هاوكات سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەكان و میدیاكارو ڕۆژنامەنووسانی كردووە كە هاوكار بوون لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هێنانەوەو بەخاك سپاردنی تەرمی (مام جەلال) دا.

 

Back to top button