سوپای پاسدارانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دخرێته لیستی تیرۆره‌وه

بڕیار وایه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (دۆناڵد ترامپ) ووتارێك له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و ووڵاتانی 5+1 پێشكه‌ش بكات و له ووتاره‌كه‌یدا سزای توند بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئێران و سوپای پاسداران و بیخاته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵیه‌كان، پێده‌چێت ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆنگرێسی وولاته‌كه‌ی له‌وه ئاگاداربكاته‌وه” كه ووڵاتی ئێران پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نەبووەو ئەگەر دەستکاری ناوەرۆکی رێککەوتنەکەیش نەکرێ، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە”.
هه‌ر له‌و باره‌وه (عەلی ئەکبەر ساڵحی) سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناو‌کی ئێران له پێشتر ئه‌وه‌ی گوتبوو” كه ھەندێک دەیانەوێ دانووستان لەبارەی دۆسێی ناو‌کی ئێران بکرێتەوە و ئەوەش بە ھیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە و جارێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێتەوە، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌و بڕیاره ده‌چێته بواری جێه‌بجێكردنه‌وه گه‌ر هاتوو ترامپ بیدات له رۆژی پێنج شه‌ممه.