ئاگادارییه‌ك بۆ مامۆستایان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە” كه‌ ئه‌مڕۆ دەوامی فەرمییە و پشووی رۆژانی شەممە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست پێدەكات.

لە راگەیەندراوێكدا كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندن سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ و كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا ھاتووە”كه‌ ئاگادارتان دەکەینەوە کە پشووى رۆژانى شەممە لە حەفتەى داهاتوو واتە لە (2017/10/14)ەوە دەست پێ دەکات. بۆیە ئاگادار بن کە ئه‌مڕۆ شەممە دەوامى فەرمییە و لە هەفتەى ئایندەوە شەممەکان دەبنە پشوو”.

ئەمە لە كاتێكدایە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لەمەودوا رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەكەیان دەكرێت بە پشوو.

Back to top button