قوباد تاڵەبانی: وەك وەفایەك بۆ مام جەلال ههمیشه یەكڕیزی و تەبایی دهبپارێزین
لە وتەیەكدا لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی سهرۆك (مام جەلال) لە سلێمانی، (قوباد تاڵەبانی)ی كوڕی، كه جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیشه گوتی”پێویستە وەك وەفایەك بۆ (مام جەلال) یەكڕیزی و تەبایی بپارێزین نێوانمان بپارێزین.
له ووتاری ماڵئاوای و كۆچی مام جهلال، (قوباد تاڵەبانی)، لە پەیامەكەیدا سوپاسی ھاوخەمی و ماندوبوونی خەڵكی كوردستانی كرد لە بەشداریكردنیان لە بە خاكسپاردنی تەرمی (مام جەلال) و گوتی: “وەك چۆن (مام جەلال)، ھەمیشە ھەوڵی داوە یەكڕیزی و یەكدەنگی بپارێزێت، وەكو وەفایەك بۆ (مام جەلال)، بەدەر لە حزبایەتی و رەنگ و بۆچوونی جیاواز، پێویستە ئەو یەكڕیزی و تەباییە بپارێزین، ئەمڕۆ لە دۆخی ئاڵۆزداین و پێویستمان بە یەكڕیزییە و، پێویستە سوود لە وانەكانی (مام) وەربگرین”.
تاڵهبانی ئهوهشی گوت”كه راستە (مام جەلال) باوكی ئێمە بوو، بەڵام (مامی) ھەموومان بوو، ھی ھەموو كوردستان بوو، ھێندە خەمی خەڵكی كوردستان و گەلانی عێراقی بوو، ھێندە خەمی ئێمەی نەبوو، ئەمەشی مایەی شانازییە بۆ ئێمە”.
(قوباد تاڵهبانی)، ئهوهشی به ئامادهبوون گوت ”هەر لێرەوە داواتان لێدەکەم، هەمووتان دەست بخەنە نێودەست، پەیامەکەی مام، پەیامەکەی مام بگەیێنن، کە ئێمە هەمیشە یەک دەبین و ناهێڵین ئەو ناکۆکییانە ببنە درز لەنێوانماندا.”
له كۆتایی پهیامهكهشیدا قوباد تاڵهبانی بە ناوی خانەوادە و هەموو کەسوکاری (مام جەلال)ەوە” سوپاسی ئامادهبووان و جهماوهری كوردستانی كرد بۆ بشداری و ماتهمینیان له پرسه و بهخاكسپاردنی باوكیدا.