هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئیسپانیا له‌ تۆپی پێ رووبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه‌

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی خوار تەمەن (17) ساڵان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئیسپانیا رووبەرووی یەكترببنەوە”.

وا بڕیاره‌ یارییەكە له‌ كاتژمێر (2:30) دوای نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (جواهر) لە وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت”.

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی بەرازیل و ئیسپانیا لە كۆمەڵەی چوارەم یاری دەكەن ، شان بەشانی كۆریای باكوور و نێجەر ركابەری یەكتر دەكەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو”.

جێی باسە دوێنێ جامی جیهانی خوار تەمەن (21) ساڵان لە وڵاتی هیندستان دەستی پێكرد و لە (28)ی ئەم مانگە یاری كۆتایی ئەنجامدەدرێت”.

Back to top button