ئه‌مڕۆ 9 یاری له‌ پاڵاوتنى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیالى روسیاى (2018) به‌ڕیوه‌ده‌چێت

وا بریاره‌ ئه‌مرۆ شه‌مه‌ گه‌رى نۆیه‌مى یاریه‌كانى پاڵاوتنى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیالى روسیاى (2018) به‌رده‌وامی هه‌بێت.

له‌و میانه‌شدا 9 یاری تر له‌ پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌ڕیوه‌ده‌چێت، كه‌ رۆژی هه‌ینی چه‌ند یارییه‌كی تر به‌ڕیوه‌چوو و تێیدا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ یارییه‌كانی مۆندیال مسۆگه‌ر كرد.

خشته‌ى یاریه‌كانى ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:-
بۆسنه‌و هه‌رسك × به‌لجیكا كاتژمێر (7)
سوید × لۆكسمبۆرگ كاتژمێر (7)
دوورگه‌كانى ڤارۆ × لاتیڤیا كاتژمێر (7)
جه‌به‌ل تارق × ئیستۆنیا كاتژمێر (7)
سویسرا × هه‌نگاریا كاتژمێر (9:45)
روسیاى سپى × هۆڵه‌ندا كاتژمێر (9:45)
بولگاریات × فه‌ره‌نسا كاتژمێر (9:45)
ئه‌ندرۆا × پرتوگال كاتژمێر (9:45)
قوبرس × یۆنان كاتژمێر (9:45)

Back to top button