سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئەمریکا: ریفراندۆم كاریگه‌ری نابێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و واشنتن
سیناتۆری كۆماری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئەمریکا، له باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، له لێدوانێكدا گوتوویه‌تی” ریفراندۆم كاریگه‌ری نابێ له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و واشنتن.
(بۆب كۆركه‌ر) سیناتۆری كۆماری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئەمریکا له لێدوانێكی تایبەتدا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد و ئه‌مریكا بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه كار ناكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن و سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییه، چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌ردوولا به هاوپه‌یمان بمێننه‌وه.