سه‌رۆك بارزانی: کەس بەقەد من ھەستی بەو بۆشاییە نەکردووە کە تاڵەبانی جێی ھێشتووە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی مام (جەلال تاڵەبانی) سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دانا و ڕای گەیاند” کە کەس بەقەد من ھەستی بەو بۆشاییە نەکردووە کە تاڵەبانی جێی ھێشتووە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/6/2017،  (مەسعود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دەباشان دوا مه‌نزڵگای تاڵه‌بانی له‌ شاری سلێمانی، تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی (مام جەلال) دانا و دواتریش بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پێی خۆش بووە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکات و ھیوای خواست، کۆچی دوایی “مام جەلال” دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی لایەنی عێراقیش بەخۆیدا بچێتەوە.

بارزانی باسی له‌وه‌شكرد” كه‌ کەس بە قەد من ھەست بەو بۆشاییە ناکات کە مام جەلال بەجێی ھێشت، زۆر گرفت ھەبووە بە یەک تەلەفۆن لەنێوانماندا چارەسەر دەبوو، بۆیه‌ هیوا ده‌خوازم كه‌ یەکێتی و پارتی و ھەموو لایەنەکانی دیکەش دەرس لە ڕابردوو وەربگرین و برایانە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین، هه‌روه‌ها گرنگە دوای مام جەلال تەبایی نێو خۆیمان بپارێزین و دڵی مام جەلال بەتەبایی خۆش كەین.

سەرۆک بارزانی له‌ كۆتاییدا باسی له‌وه‌شكرد ” کە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ یەکڕیزیی کوردستان دەدەن.

 

Back to top button