مه‌لا به‌ختیار:دانانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر تابووتی مام جه‌لال پرۆتۆكۆڵی بووه
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال و مه‌راسیمی پرۆتۆكۆلیهكهی و كاردانه‌وه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا رایگه‌یاند، هیچ مەبەستێکیان لەبارەی دانەنانی ئاڵای عێراق لەسەر تەرمی مام جەلال نەبووە و لێژنەی پرۆتۆکۆلی مەراسیمەکە ئاڵای کوردستانی داناوە.
له لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا مه‌لا به‌ختیار گوتیشی”سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیچ لایەنێکی دیکە لە دانەنانی ئاڵای عێراق لەسەر تەرمی مام جەلال بەرپرسیار نین، بەڵکوو ”ئەوانەی کاری پرۆتۆکۆڵیان کردووە ئەوان ئەم بابەتی ئاڵایەیان داناوە و ئێمە دەستێوەردانمان لە کاری پرۆتۆکۆلدا نەکردووە هه‌روه‌ها گوتیشی”هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کێشەیەک لەم بابەتەدا نییە و دانان و دانەنانی ئاڵای عێراق لای ئێمە گرنگ نییە، ئەوە گرنگە کە ئایا پابەندی دەستوور دەبین یان نا؟.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئەوەشی نەشاردەوە کە هەندێک لە مێوانە عەرەبەکان، مەراسیمەکەیان جێهێشتووە. لەمبارەیەشەوە گوتی:بە هەڵە تێگەیشتبوون و بابەتەکە بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێگەیشتبوون”.