سه‌عدی پیره: ئه‌وه‌ی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا بینرا گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و خۆبه‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تمان به‌دونیا گه‌یاند
له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال مه‌راسیمی پرۆتۆكۆڵی كوردستان له پێشوازی ته‌رمی مام جه‌لال بۆته جێگای سه‌رنجی هه‌موو میدیاكانی جیهان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان، له‌و باریه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی دوێنی له‌مه‌راسیمی بینرا بۆته جێگای سه‌رسورمانی هه‌موو دونیا و په‌یوه‌ندیمان پێكراوه كه مه‌راسیمێكی زۆر به‌رز و سه‌ركه‌وتوو كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سیاده باشتر و به‌هێز تر بوو، بۆیه ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونی كوردستانه بۆ جیهان”.
له‌باره‌ی په‌یامی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی مام جه‌لال سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌شلێـ” هاتنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی و شێوازی پر له شكۆی مه‌راسیمه‌كه ده‌رخستنی ئه‌و راستیه‌یه كه كورد ده‌توانێت خۆی به‌رێوه ببات، كورد له جیهاندا خه‌دری لێكراوه، ئاستی مه‌راسیمه‌كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن سیاده به‌هێزتر و سه‌ركه‌وتوو تر بوو، هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌وه‌ی دوێنی بینرا، په‌یامی یه‌كرێزی گه‌لی كوردستان بوو بۆ هه‌موو جیهان كه مام جه‌لال مامی پێكه‌وه و یه‌كرێزی گه‌لی كوردستان بووه له مردنیشی ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند”.
هه‌ر له‌باره‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتیشی، ئه‌وه‌ی دونێ بینرا ئه‌مه ریفراندۆمێكی تری گه‌لی كوردستان بوو، كه بۆ جیهان سه‌ڵماندی كه گه‌لی كوردستان خاوه‌ن بروایه‌كی به‌هێزه و به سنور داخستن و ئابلوقه‌دان ناكه‌وێت، ده‌شلێـ” دوێنی ریفراندۆمێكی بێ بانگه‌شه بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌دونیا بلێت، كورد بۆ مافه‌كانی خۆی یه‌كرێز و ته‌بایه ئه‌مه‌ش له مه‌راسمی به‌خاكسپاردنی مامدا به‌روونی گه‌یاندرا”.