له‌به‌ر 40 ملیۆن دینار مانگانه‌ی په‌رله‌مانتاریان كێشه‌یان نیه خه‌باتی مام جه‌لالیش بفرۆشن
پاش ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی ده‌وڵه‌تی بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال كرا و به ئاڵای پیرۆزی كوردستان كه‌زیاتر له 50 ساڵ خه‌باتی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئاڵایه‌ی كرد ته‌رمه‌كه‌ی پێچرایه‌وه، به‌رپرسانی به‌غدا و په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی تووندیان دژی به پێچانی ئاڵا له تابووتی مام جه‌لال گرت، له‌و باره‌یه‌وه مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند ئه‌مه بابه‌تێكی پرۆتۆكۆڵی بووه و په‌یوه‌ندی به بارزانی و ماڵباتی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ته‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌مه تیمێكی پرۆتۆكۆلی كوردستانه و خۆیان بریار ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش تهداخوڵمان نه‌كردووه،
له‌و باره‌یه‌وه دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق كه به په‌رله‌مانتاری نزیك له مالیكی ناسراون و پێشتر گومانی زۆریان له‌سه‌ر بووه كه له‌یه‌كرێزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌رچوونه، ره‌خنه له دانانی ئاڵای كوردستان ده‌گرن و پێیان وایه ده‌بێت لێكۆلینه‌وه بكرێت، له‌وه‌ی بۆچی ئالای عێراق دانه‌نراوه، له‌و باره‌یه‌وه ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی نزیك له مالیكی و كه پێشتر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به به‌نی ئه‌سه‌دی ناو بردبوو، ده‌لێـ” لاهور جەنگیی برازای مام جەلال ئاڵای عێراقی داوەتە دەستەی پرۆتۆکۆل، بەڵام ئەوان لە بری ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستانیان لە تەرمەکەی مام جەلال ئاڵاندووە. هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقی بەهۆی نەبوونی ئاڵای عێراق لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانە و سەر تەرمی مام جەلال، لە رێوڕەسمەکە کشاونەتەوە و گەڕاونەتەوە بەغدا، ئاڵاتاڵه‌بانی ده‌شلێـ” ئەو وەک کەسێکی نزیکی تاڵەبانی داوای کردووە ئاڵای عێراق لە تەرمی مام جەلال بئاڵێندرێت نەک ئاڵای کوردستان، بەڵام دەستەی پرۆتۆکۆلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوێی بە داواکەی ئەو نەداوە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێكی تر لهپهرهلهمانتارانی یه‌كێتی كه به نزیك له مالیكی ناو ده‌بردرێت شوان داودیه، ئه‌وش له‌باره‌ی ئالای كوردستان له‌سه‌ر ته‌رمی مام جه‌لال ده‌شلێـ”لە پرۆتۆکۆلی هێنانەوەی تەرمی مام جەلالدا چەندین هەڵە کراون و وەکو پێویست رێز لە هەندێ میوان نەگیراون، بۆیە فراکسیۆنی یەکێتی داوای لێکۆڵینەوەی لە مەکتەبی سیاسیی کردووە و گوتیشی: ” دانەنانی ئاڵای عێراق، خاڵێکی داواکارییەکەی ئێمەیە، چونکە دەبوو ئاڵای عێراقیش دانرابا، هه‌روها شوان داوودی ئاماژەی بەوەش ده‌كات، راستە مام جەلال سەرکردەیەکی کورد بوو، بەڵام هەشت ساڵ سەرۆککۆماری عێراق بووە و نابێ مێژووی بشێوێندرێ، فراکسیۆنی یەکێتیش مافی خۆیەتی داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له ماڵی تاڵه‌بانی له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داودی كردوویانه له میدیاكان، ده‌لێـ” مام جه‌لال كه سه‌رۆككۆماری عێراقیش بووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی كورد بووه، خۆ عه‌ره‌بی شیعه و سوونه به‌خێر نه‌یانداوه‌ته مام جه‌لال به‌ڵكو مام جه‌لال رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه كه روبارێك خوێنی داوه بۆ ئازادی و له‌و كاته‌ی مام جه‌لال سه‌رۆككۆماری عێراق بووه، ئیستحقاقی كورد بووه كورد به‌شێك بووه له عێراق و ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه و په‌یامی مام جه‌لالیش په‌یامی ئاڵای كوردستان بووه، واتا مام جه‌لال سه‌رۆكی عێراقێك بووه كه كورد به‌شه پۆستی هه‌بووه، نه‌ك به‌خێر دراوه‌ته كوردستان و مام جه‌لال، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنه بێ بنه‌مایه ده‌گرن ترسی 40 ملیۆن دیناره‌كه‌یان هه‌یه له به‌غدا، نه‌ك خه‌می خه‌باتی مام جه‌لال، مام جه‌لال سه‌رۆكێكی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان بووه كه هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناوی رزگاری كوردستان له‌خه‌بات بووه دژی به‌غدا، بۆیه با لێره‌وه به‌س بێت و كه‌س نان و پیاز به‌م شتانه له به‌غدا نه‌خوات”.